بكوژی گه‌نجه‌كه‌ی زه‌ڕایه‌ن ده‌ستگیركرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نی سه‌ر به‌به‌شی پۆلیسی شاره‌زوور ئه‌و تۆمه‌تباره‌یان ده‌ستگیركرد كه ئه‌مڕۆ له ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن ته‌قه‌ی له‌كه‌سێك كرد و كوشتی.
پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/4/30 تۆمه‌تبارێك له‌ناحیه‌ی زه‌ڕایه‌ن ته‌قه‌ی له كه‌سێك كرد و كه‌سه‌كه گیانی له‌ده‌ست دا، تۆمه‌تبار بۆ شوێنێكی نادیار هه‌ڵات".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌ستیپێكرد.
روونیشیكرده‌وه كه "پاش گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌كاتژمێرێكدا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی زه‌ڕایه‌نه‌وه ده‌ستگیربكرێت".
پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (م. ع. س.) له‌دایكبووی 1983 به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 406 له‌یاسای سزادان ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
PM:07:45:30/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت