سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆ پرسه‌ی ره‌ئیسی ده‌چێته تاران
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی هه‌رێم بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەچێتە تاران و بەشداری پرسەی سەرۆک كۆماری ئێران دەکات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه دڵشاد شەهاب، وتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەكه‌ناڵی رووداوی رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵا دەچێتە تاران و بەشداری پرسەی سەرۆک كۆماری ئێران دەکات.
رۆژی یەکشەممە 19ی ئایاری 2024، لەکاتی گەڕانەوەی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و شاندێکی هاوڕێی كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌شی تێدا بوو، لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی بۆ پارێزگای تەبرێز، هێلیکۆپتەرەکەیان تێکشکاو دوای گەڕانێکی زۆر، به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه 20ی ئایار، میدیای فه‌رمی ئێران گیانلەدەستدانی سەرجەم سەرنشینانی ئەو هێلیکۆپتەرەی راگەیاند.
به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه له ئێران چه‌ند رۆژێك مامه‌مینی له ئێران راگه‌یه‌ندراوه‌و له‌مرۆ سێشه‌مه‌وه مه‌راسیمه‌كان بۆ به‌خاكسپاردنی سه‌رۆك كۆماری ئێران و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌ستیپێكردوه، ئه‌مرۆ له شاری ئازه‌ربایجانی خۆرهه‌ڵات هاوڵاتیان گردبونه‌ته‌وه‌و وێنه‌ی ئیبراهیم ره‌ئیسی و حه‌وت به‌رپرسی دیكه‌ی هاوه‌ڵی ره‌ئیسیان به‌رزكردوه‌ته‌وه.
هه‌ر ئه‌مرۆش ته‌رمی ره‌ئیشی و هاوه‌ڵه‌كانی ده‌برێته شاری قوم له ناوه‌راستی ئێران و دواتر كاروانی ته‌رمه‌كان به‌ره‌و تارانی پایته‌خت به‌رێده‌كه‌وێت و ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه عه‌لی خامنه‌ئی، نوێژیان له‌سه‌ر ده‌كات و سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ش مه‌راسیمی ماڵئاواییان بۆ رێكده‌خرێت.
بریاریشه رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ته‌رمی ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆمار به‌ره‌و پارێزكای خوراسان-ی باشور به‌رێ بكرێت و ئێواره‌ی هه‌مان رۆژیش له زێدی خۆی له شاری مه‌شهه‌د به‌خاك بسپێردرێت.
PM:03:41:21/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت