ئه‌ردۆغان: دوای به‌غدا، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌م
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك كۆماری توركیا رایگه‌یاند كه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه له رۆژانی رابردوودا باسی له‌وه‌كردبوو كه دڵنیانییه سه‌ردان ده‌كات یا نا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له وه‌ڵامی لێدوانی رۆژنامه‌نوسان دوای نوێژی هه‌ینی له شاری ئیستانبوڵ وتی: "سه‌ردانه‌كه یه‌ك رۆژ ده‌خایه‌نێت، سه‌ره‌تا ده‌چینه به‌غدا، دوای دیداره‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و سه‌رۆكی حكومه‌ت له به‌غدا سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ین".
وتیشی: "له هه‌ولێر ده‌رفه‌ت ده‌بێت بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر كێشه‌كانی باكووری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) و هه‌روه‌ها كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به حكومه‌تی فیدڕاڵی، بابه‌تگه‌لێك هه‌ن كه له‌میانی گفتوگۆكاندا باسی ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سەردانەکەمان بۆ عێراق بۆ دوای هەڵبژاردن دانابوو، هەڵبژاردنەکان تەواو بوون، پشت بە خوا سەردانی دەکەین".
له چه‌ند مانگی رابردودا وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری توركیا سه‌ردانی عێراقیان كردبوو، چه‌ندین دیداریان له ئاستی باڵا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق ئه‌نجامدا و له‌باره‌ی چه‌ندین دۆسیه‌ی ئه‌منی، سیاسی و ئابووری گفتوگۆیان كرد.
وابڕیاره رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا سه‌ردانی عێراق بكات.
سه‌ردانه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌نقه‌ره و به‌غدا راگه‌یه‌ندراوه، واژۆكردنه له‌سه‌ر رێكه‌وتنێكی ستراتیژی كه لایه‌نی ئه‌منی و ئابووری و گه‌شه و هه‌ردوو دۆسێی ئاو و وزه له‌خۆده‌گرێت.
PM:03:44:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت