سه‌ركرده‌یه‌كی یه‌كێتی: پارتی رێگربێت له هه‌ڵبژاردن به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت
رابیحه حه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حزبه‌كه‌ی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كردووه، ده‌شڵێت: "گه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستانیش ڕێگری له ئه‌نجامدانی پرۆسه‌كه بكات به‌پێی یاسا و ده‌ستور مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
رابیحه حه‌مه‌د، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی قه‌واره‌ی هه‌رێم و به‌هێزكردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێم".
وتیشی: "ده‌بێت هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرێت و حكومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت، تا حكومه‌تی نوێ كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر بكات".
بڕیاره له ڕۆژی 10ی مانگی شه‌شی 2024، هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت، یه‌كێتی پشتگیری ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و پارتیش ڕه‌تیده‌كاته‌وه به‌شداری له پرۆسه‌كه‌دا بكات.
رابیحه حه‌مه‌د له‌وباره‌وه باسی له‌وه كرد كه "نازانین پارتی له هه‌ولێر و دهۆك ڕێگری له هه‌ڵبژاردن ده‌كات یاخود نه، ده‌بێت پارتی خۆی وه‌ڵام بداته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت و هه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێم مافی خۆیانه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن، گه‌ر پارتی ڕێگری بكات به‌پێی یاسا و ده‌ستور مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت".
دوێنێ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی له باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق كرد. به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، مه‌سعود بارزانی جه‌ختیكردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی "پارتی هه‌میشه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردن دا بووه و ئێستاش داواده‌كات سه‌رنج و تێبینییهكانی كه رێگرن له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێكی ته‌ندروست چاره‌سه‌ر بكرێن".
ڕۆژی 3-4-20224، مه‌سعود بارزانی له‌كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، سوربوونی حزبه‌كه‌ی له‌سه‌ر بایكۆتی هه‌ڵبژاردن تا له‌به‌رچاوگرتنی نیگه‌رانییه‌كانیان ده‌ربڕی.
دوێنێش سه‌رۆكی پارتی له‌گه‌ڵ دادوه‌ر عه‌باس فه‌رحان، سه‌رۆكی كارگێڕی هه‌ڵبژاردن له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوی باره‌گای بارزانی، گفتووگۆ له‌باره‌ی هه‌نگاونان بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كراوه‌ته‌وه.
لای خۆیه‌وه ئه‌كره‌م ساڵه‌ح، سه‌ركرده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت كه "پارتی تێبینی له‌سه‌ر میكانیزمی هه‌ڵبژاردن هه‌یه" و جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی "ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌بێ پارتی كارێكی ئه‌سته‌مه."
ڕێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ناكۆكییان له‌سه‌ر واده‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتێكدایه، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه رۆژی 10ی مانگی 5 هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
AM:11:17:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 1164
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت