كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌وردا ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ هه‌ینی 19ی نیسانی 2024 ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌وردا ده‌بێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه له تۆماركراوی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 9-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبهینێشهممه 20- 4- 2024 ئاسمان له نێوان په‌ڵه هه‌ور و نیمچه هه‌وردا ده‌بێت ".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بێته‌وه به ڕێژه‌ی (1-2) پله به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 10 - 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 9-10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هه‌ولێر : 29
سلێمانی : 28
دهۆك : 29
زاخۆ : 30
هه‌ڵه‌بجه : 30
كه‌ركوك : 32
سۆران : 26
حاجی ئۆمه‌ران : 18
گه‌رمیان : 34
AM:11:07:19/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 572
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت