كۆمسیۆن واده‌ی ده‌ستپێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دیاری كرد


وێستگه‌نیوزـ

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی دیاریکرد، کە ماوەی 26 رۆژە و لە 10-5-2024 دەستپێدەکات، بۆ 6-6-2024.


جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایگەیاند: "بەپێی خشتەی کارکردنی کۆمسیۆن بڕیارە رۆژی 10-5-2024 بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێبکات و رۆژی 6-6-2024 کۆتایی بێبێت".

جومانه‌ غه‌لای بۆ ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد: "ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا وادەی بانگەشە دیاریکرا کە ماوەی 26 رۆژە، بەڵام بڕیاری کۆتایی وادەی بانگەشە ئەنجومەنی کۆمسیاران دەیدات".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "هیچ بڕیارێک بۆ دواخستن یان ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن تا ئێستا لەئارادا نییە و کۆمسیۆن ئامادەیە بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە لە 10-6-2024، لەچەند رۆژی رابردووشدا یەکەمین پرۆسەی ئەزمونی لەسەر کاغەزی دەنگدان ئەنجامدرا".


AM:10:57:18/04/2024


ئه‌م بابه‌ته 792 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو