ئامارێكی نوێی قوربانییانی شه‌ڕی غه‌ززه راگه‌یه‌ندرا
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه رایگه‌یاند كه ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 32 هه‌زار و 500 كه‌سی تێپه‌ڕاند.
رۆژی پێنجشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌له‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "له دوای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌مسا له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه، ژماره‌ی كوژراوان له كه‌رتی غه‌ززه گه‌یشته 32 هه‌زار و 623 كه‌س".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوو به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیله‌وه 71 كه‌س كوژراون.
راشیگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه تا ئێٍستا 75 هه‌زار و 92 كه‌س بریندار بوون.
له ئێستادا دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه به‌ده‌ست كه‌میی خۆراك و ده‌رمانه‌وه ده‌ناڵێنن، به‌هۆی شه‌ڕی ئیسرائیله‌وه نه‌خۆشخانه‌كان قه‌ره‌باڵغ بوون، ئه‌مه‌ش وایكردووه خه‌ڵكی كه‌رتی غه‌ززه به‌ره‌وڕووی برسێتییه‌ك ببنه‌وه و به گیان له‌ده‌ستدانی منداڵان ده‌ستی پێكردووه.
ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان چه‌ندین جار هۆشدارییان داوه كه دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه رووبه‌ڕووی برسێتییه‌كی كاره‌ساتبار بوونه‌ته‌وه.
PM:01:17:29/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 628
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت