كۆبوونه‌وه‌ی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له ده‌وحه به‌بێ هیچ رێككه‌وتنێك كۆتایی هات
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەی دەوحە
وێستگه‌نیوزـ
كۆبوونه‌وه‌ی نێوان شاندی ئێرانی و ئه‌مریكی له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر به‌بێ واژوو كردنی هیچ رێككه‌وتنێك كۆتایی هات.
ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیمی ئێرانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 29ی حوزه‌یرانی 2022 رایگه‌یاند: دوای كۆتایی هاتنی گفتوگۆی نێوان ئێران و ئه‌مریكا له ده‌وحه، كه دوێنێ و ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، هیچ رێكه‌وتنێك واژوو نه‌كرا.
ئه‌و ئاژانسه ئێرانییه باسی له‌وه‌شكردووه: دوێنێ و ئه‌مڕۆ عه‌لی باقری، گه‌وره گفتوگۆكاری ئێرانی و ئینریكی مۆڕا، جێگری به‌رپرسی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له ده‌وحه كۆبوونه‌وه، هیچ رێكه‌وتنێك واژوو نه‌كرا.
هه‌روه‌ها ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی وتووه: ئه‌م گه‌ڕه‌ی گفتوگۆكان له نێوان تاران و واشنتن به نێوه‌ندگیری یه‌كێتی ئه‌وروپا له ده‌وحه به‌ڕێوه‌چوو، وای له ئێران كردووه كه داوای رێكه‌وتنێكی به‌رده‌وام بكات.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه روونیكرده‌وه، هۆكاری رێكنه‌كه‌وتنی ئێران و ئه‌مریكا له‌م گه‌ڕه‌ی گفتوگۆ، جه‌ختكردنه‌وه‌ی واشنتنه له ده‌قێكی پێشنیازكراو له "ڤییه‌ننا7" كه وا ده‌كات ئێران له رووی ئابوورییه‌وه سوودمه‌ند نه‌بێت، بۆیه گفتوگۆی ده‌وحه به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی نه‌توانده‌وه، ئه‌مه‌ش بۆ لاوازی ئیداره‌ی بایدن ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه نوێنه‌رێكی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌خنه‌ی له واشنتن گرت و به‌وه تۆمه‌تباری كرد ئه‌مریكا نایه‌وێت رێككه‌وتنی دۆسییه‌ی ناووكی ئێران زیندوو بێته‌وه.
به‌ر له چه‌ند رۆژێك ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، له میانی گفتوگۆ ناڕاسته‌وخۆكانی نێوان واشنتن و تاران، له‌م هه‌فته‌یه‌دا له یه‌كێك له وڵاته‌كانی كه‌نداو ئه‌مریكا و ئێران له پێناو زیندووكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی (ڤییه‌ننا) كۆده‌بنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری جۆزێپ بۆرێڵ، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا بڵاویكرده‌وه، گفتوگۆكانی نێوان تاران و واشنتن (فراوانتر له گفتوگۆكانی ڤییه‌نا)، له وڵاتێكی كه‌نداو به نیوه‌ندگیری یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌عید خه‌تیب، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ واشنتن جه‌خت له لابردنی سزا ئابوورییه‌كان ده‌كاته‌وه.
له‌سه‌رده‌می دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، واشنتن له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران تاكلایه‌نانه له ساڵی 2018 كشایه‌وه، سزاكانی به‌سه‌ر ئێران قورس‌تر كرد، جۆ بایدن دووباره له‌ساڵی 2020 رێكه‌وتنه‌كه‌ی زیندوو كرده‌وه، به‌ڵام بایدن له‌م بیرۆكه‌یه‌دا هه‌ره‌سی هێنا و ئێران به‌رنامه ناووكییه‌كه‌ی پێشخست، یۆرانیۆمی پیتاند.
به گوێره‌ی نوێترین لێدوانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌تۆمی، ئێران له ئێستادا ئه‌و بڕه مادده ناووكییه‌ی به‌رده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی چه‌كی وێرانكه‌ر دروست بكات، ماوه‌كه‌ی ناگاته دوو ساڵ.
PM:06:39:29/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1852
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت