ئه‌مریكا ده‌ست به كشانه‌وه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی له عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر ده‌كات
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکە
وێستگه نیوز ـ
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان رایگه‌یاند، هه‌ردوو لایه‌نی عیراق و ئه‌مریكا رێككه‌وتن تا كۆتایی ئه‌م مانگه ئه‌مریكا یه‌كه جه‌نگییه‌كانی له بنكه سه‌ربازییه‌كانی هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د بكێشێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌ییه‌كه‌دا هاتووه: دوێنێ پێنجشه‌ممه 16ی ئه‌یلوولی 2021، لیژنه‌ی ته‌نكینی سه‌ربازی عیراقی به سه‌رۆكایه‌تی جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، فه‌ریق ركن عه‌بدولئه‌میر شه‌ممه‌ری و هاوتا ئه‌مریكاییه‌كه‌ی لیوا جۆن برینان كۆبوونه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه به‌شێكه له پرۆسه‌ی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كانی گفتوگۆی ستراتیجی عیراقی ئه‌مریكی و پلانی گۆڕینی رۆڵی هێزه بیانییه‌كان له شه‌ڕكردنه‌وه بۆ رۆڵی راوێژكاری، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی 22ی ته‌مموزی 2021، هه‌ردوولا له‌سه‌ری رێككه‌وتوون.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه: هه‌ردوولا رێككه‌وتن یه‌كه‌ی جه‌نگاوه‌ران و توانا سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر كه‌مبكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها ئاستی نوێنه‌رایه‌تی و به‌رپرسیارێتی فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له باره‌گای فه‌رمانده‌ییه‌كه له ئه‌فسه‌ر به پله‌ی فه‌ریق دابه‌زێنن بۆ پله‌ی لیوا بۆ مه‌به‌ستی ئیداری و پشتیوانی لۆجستی و ئاڵوگۆڕی زانیاری هه‌واڵگری و راوێژكاری.
هه‌ردوولاش رێككه‌وتوون به‌رده‌وام بن له گفتوگۆكانیان بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی ئه‌م ساڵ ده‌سته‌به‌ری گواستنه‌وه‌ی رۆڵی هێزه بیانییه‌كان له شه‌ڕكردنه‌وه بۆ راوێژكاری بكه‌ن.
PM:12:50:17/09/2021
ئه‌م بابه‌ته 2888
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت