توێژینەوەیەک: خواردنی ژەمەکان بە تەنها مەترسیدارە بۆ تەندروستی
وێستگە ستایل-
نوێترین توێژینەوەی زانستی ئاشکرایدەکات کە خواردنی ژەمەکان بە تەنها دەکرێت کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر لایەنی دەرونی و جەستەی مرۆڤ.
ئەم توێژینەوەیە کە لە گۆڤاری "Appetite" بڵاوکراوەتەوە، باس لە مەترسییەکانی خواردنی ژەمەکان بە تەنها دەکات و بە تایبەتتریش ژەمی ئێوارە، بە جۆرێک دەبێتە هۆی کەمخۆراکی، کەمبوونەوەی کانزا و ڤیتامینە گرنگەکانی جەستە و دابەزینی کێشی لەش بە بەراورد بەو کەسانەی کە لەگەڵ کەسانی چواردەور ژەمەکان دەخۆن.
هەروەها بۆ گەیشتن بەم دەرەنجامە توێژەرانی زانکۆی فیلندرز لە ئوستراڵیا هەستاون بە هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوە بە نزیکەی 24 توێژینەوەدا کە سەرجەمیان تیشکیان خستۆتە سەر ئەو کەسانەی کە بە تەنها ژەمەکان دەخۆن و کاریگەرییەکانی ئەم حاڵەتەیان بە درێژای دوو دەیە هەڵسەنگاندووە.
جێگەی باسە توێژەران گەیشتوونەتە ئەو دەرەنجامەی سەرجەمی ئەو کەسانەی کە بە تەنها ژەمەکانیان دەخۆن دووچاری شییبوونەوەی ئێسکەکانیان دەبنەوە لە تەمەنێکی زۆر گەنجدا بە بەراورد بەو کەسانەی کە لەگەڵ خێزان و کەسە نزیکەکانیان چێژ لە خواردنی ژەمەکان وەردەگرن.
PM:12:57:27/11/2025
ئهم بابهته 128
جار خوێنراوهتهوه