جۆرێک چەرەس دڵ بەهێز دەکات
وێستگە ستایل-
پسپۆڕان لە پەیمانگای ئالینۆی بۆ تەکنەلۆجیا باس لەوە دەکەن خواردنی جۆرێکی گوێز بەڕێژەیەکی مامناوەند ئاستی کۆلیسترۆلی زیانبەخشی خوێن دادەبەزێنێت، هەروەها زیندەچالاکی لەش زیاد دەکات بەبێ ئەوەی کێشی لەش زیاد بکات.
پسپۆڕان ڕێنمایی هاوڵاتیان دەکەن لەجیاتی ژەمی سووک جۆرێک گوێز بەناویpecan بخۆن کە چەوری زیانبەخشی ناو خوێن کەمدەکاتەوە و بەهایەکی خۆراکی زۆر باشی هەیە.
لەپێکهاتەی ئەم گوێزەدا چەوری ناتێر، ڕیشاڵ، کانزا و چەندین پێکهاتەی تێدایە کە سودیان بۆ دڵ هەیە، ڕۆژانە خواردنی 30-70گرام لەم گوێزە چەوری سیانی و کۆلیسترۆلی زیانبەخشی ناو خوێن کەمدەکاتەوە.
.ئەوەی زۆر گرنگە لەم گوێزەدا نابێتە هۆی زیادبوونی کێش و وادەکات کەسەکە زوو هەست بەتێربوون بکات.
PM:12:55:27/11/2025
ئهم بابهته 156
جار خوێنراوهتهوه