‌نیشانە و ڕێگاکانی خۆپاراستن لە دڵەکزێ

وێستگە ستایل-

هەستکردن بە  ئازار و سوتانەوە لە ژێر کۆڵەی سنگ دەرەنجامی گەڕانەوەی ترشەڵۆک و شلاوی گەدەیە بۆ ناو سورێنچک، ئەگەر دڵەکزێ دووبارە بووەوە بۆ زیاتر لە دوو جار لە ھەفتەیەکدا واتا گەڕانەوەی ترشەڵۆک بە هۆی شلبوونەوەی گوشەری نێوان گەدە و سورێنچک، ئەوا ئەو ئازارە هیچ پەیوەندی بە دڵەوە نیە. 

نیشانەکانی :
1- ئازاری سەر كۆڵەی سنگ.
2- هێڵنج دان لە دوای نان خواردن.
3- زوو تێر بوون لەسەر سفرە.
4- كۆكەی ووشك.
5- تاڵی و گەڕانەوەی خواردنی گەدە بۆ ناو دەم.
6- زیادبوونی نیشانە و دەرکەوتەکانی بە پاڵ کەوتن یان چەمینەوە بۆ پێشەوە.

ھۆکارە پاڵنەرەکان ئەمانەن: 
1- خواردنی تون و تیژ.
2- پیاز.
3- سرەکەی میوە ( سێو ،ترێ ،ئەنەناس ).
4- دۆشاوی تەماتە و کەچەپ.
5- خواردنی سورە کراوەو چەرو.
6- چۆکلێت و شیرینی.
7- مەشروبات و گیراوە گازیەکان.
8- چاو و قاوە.
9- زۆر خواردن.
10- دەرمان وەک ئەسپرین و پرۆفین.
11- قەڵەوی و دووگیان بوون لە ئافرەتاندا ئەگەری دڵە کزێ زیاد دەکات.
12- لە ھەندێ باردا فتقی گەدە (گەدەەپۆس).

- ڕێگاکانی خۆپارێزی و چارەسەر: 

1- دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی سەرەوە بەتایبەت لە ئێواراندا.

2- دابەزاندنی کێش لە کەسانی قەڵەودا.

3- وازهێنان لە جگەر کێشان و ئەلکھول .

4- وازهێنان لە خوردن و خواردنەوە (2-3 ) کاژێر پێش خەوتن.

5- خەوتن لەسەر لای چەپ تا بەرەبەیان پاشان کەوتنەوە سەر لای ڕاست.

6- دوورکەوتنەوە لە فشار و تەنگژەی دەروونی و پاڵنەرەکانی قەلەقی.

7- بەکارنەهێنانی جلی تەسک و نەبەستنی پشتێن و قایشی توند.

8- سەرت بەرز بێت لە کاتی خەوتندا باشترە لە کەمەر بەرە سەرەوە بە نیزیکەی 8 ئینج (20 سم ).

9- دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەور و قورس .

10- دوورکەوتنەوە لە پاڵ کەوتن ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن .


PM:12:52:27/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌