3 ماددەی خۆراکی گرنگ کە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە
وێستگە ستایل-
سێ مادەی خۆراکی گرنگ کە تایبەتمەندیی دژ شێرپەنجەییان هەیە، ڕۆڵی گرنگیان هەیە لە ڕێگریکردن لە دروستبوونی خانە شێرپەنجەییەکان لە کەسانی ساغ و تووشنەبوو.
هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشییەکەیان تێپەڕاندووە زیادکردنی ئەم سێ خواردنە گرنگە بۆ بەرنامەی ڕۆژانەیان ڕۆڵی هەیە لەڕێگریکردن و دووبارە دروستبوونەوەی خانە شێرپەنجەییەکان، سەرباری ئەمەش دژە هەوکردنن و بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان بە سوودن، ئەوانیش ئەمانەن:
1- زەنجەبیل: دەکرێت وەک بەهارات یان شێوەی چا یاخود شەربەت بەکاربهێنرێت.
2- بیبەری ڕەش: زۆرتر بەشێوەی بەهارات بەکاردەهێنرێت.
3- زەردەچەوە: بە شێوەیەکی گشتی وەکو بەهارات باشترە لەگەڵ بیبەری ڕەش تێکەڵ بکرێت
دەکرێت لەگەڵ شیریش بخورێتەوە.
PM:12:51:27/11/2025
ئهم بابهته 116
جار خوێنراوهتهوه