خوێندنەوەی ئایەتەکانی قورئان لە خەودا چ پەیامێک دەگەیەنێت؟
وێستگە ستایل-
خوێندنەوەی ئایەتەکانی قورئان لە خەودا چ پەیامێک دەگەیەنێت؟
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
بینین یان خوێندنەوەی ئایەتەکانی قورئانی پیرۆز لە خەودا، یەکێکە لەو خەونانەی کە پەیامی ڕاستەوخۆی تێدایە بۆ خەوبینەکە، بەڵام جۆری ئایەتەکە (ڕەحمەت یان سزا) چارەنووس و مانای خەونەکە دیاری دەکات.
بەپێی لێکدانەوەکان، ئەگەر لە خەودا ئایەتی ڕەحمەت بخوێندرێتەوە و ئەو کەسەی دەخوێنێت یان بۆی دەخوێندرێت مردوو بێت، ئەوا مژدەیە کە ئەو کەسە لە سایەی ڕەحمەتی خوای گەورەدایە. بە پێچەوانەوە، ئەگەر ئایەتەکە باسی سزا بێت، ئەوا نیشانەی ئەوەیە کە مردووەکە لەلایەن پەروەردگارەوە سزای هەیە.
بۆ کەسانی زیندووش، ئەگەر خەوبینەکە ئایەتی ئاگادارکردنەوە بخوێنێت، ئەوا پەیامێکی خواییە بۆی پێش ئەوەی کارێکی ناڕەوا یان هەڵەیەک ئەنجام بدات، تاوەکو ئاگادار بێتەوە و خۆی بپارێزێت.
خاڵێکی جێی سەرنج لەم جۆرە خەونانەدا ئەوەیە، ئەگەر کەسێک ئایەتی سزا و ئازار بخوێنێت و کاتێک دەگاتە ئایەتی ڕەحمەت نەیخوێنێتەوە یان بوەستێت، ئەوا ئەو کەسە تووشی غەم و خەفەتی بەردەوام دەبێت لە ژیانیدا.
بە کورتی، خوێندنەوەی قورئان لە خەودا ڕەنگدانەوەی کردەوەکانە؛ ئایەتی مژدە هەمیشە خێر و خۆشییە و ئایەتی سزاش هۆشدارییە بۆ چاککردنی ڕەفتارەکان.
سەرچاوە: کتێبی خەونامەی ئیبن سیرین
PM:09:01:15/12/2025
ئهم بابهته 80
جار خوێنراوهتهوه