ڕەمزە نهێنییەکانی بەران لە خەودا؛ لە دەسەڵاتی ڕەهاوە بۆ سەرکەوتن بەسەر ستەمکاراندا
وێستگە ستایل-
ڕەمزە نهێنییەکانی بەران لە خەودا؛ لە دەسەڵاتی ڕەهاوە بۆ سەرکەوتن بەسەر ستەمکاراندا
وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان
لێکدانەوەی خەونەکان هەمیشە وەک بەشێکی گرنگ لە سایکۆلۆژیای مرۆڤ و فۆلکلۆری گەلان ماوەتەوە، لەم نێوەندەشدا بینینی "بەران" لە خەودا وەک هێمایەکی بەهێز بۆ دەسەڵات، شکۆ و ململانێی هێزەکان تەماشا دەکرێت. ئەو کەسەی لە خەویدا وای چاو لێ بێت کە بەرانیان پێ بەخشیوە، ئەمە ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ بەدەستهێنانی دەسەڵاتی زۆر و گەیشتن بە پلە و پایەیەک کە لە خەیاڵدا نەبووە.
بەپێی شارەزایانی لێکدانەوەی خەون، هەر جوڵە و دیمەنێکی پەیوەست بەم ئاژەڵە، ئاماژەیەکی قووڵە بۆ دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتیی خەونبین، کە زۆرجار پەیوەستە بە کەسایەتییە ناودارەکان و پلە و پایەی فەرمانڕەوایەتی. چوونە سەر پشتی بەران لە خەودا بە مژدەی ڕامکردنی کەسێکی زۆردار و ملھۆڕ دادەنرێت، لە کاتێکدا هەڵگرتنی بەرانەکە نیشانەی کارکردنە لەگەڵ کەسێکی خاوەن ناوبانگ و پایەبەرز کە کاریگەری لەسەر ژیانی خەونبینەکە دەبێت.
یەکێکی تر لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکان کە زۆر وردەکاری لەسەر دراوە، درێژی یان کورتیی قۆچی بەرانەکەیە لە خەودا. درێژبوونی قۆچی بەرانەکە گوزارشتە لە ژیانێکی خۆش و ڕابواردنی کاتێکی پڕ لە ئارامی لەگەڵ هاوبەشی ژیان، بەڵام لە بەرانبەردا کورت بوونی قۆچەکان وەک نیشانەی لاوازی و بێدەسەڵاتیی پاشا یان فەرمانڕەوای وڵات لێکدەدرێتەوە. هەروەها کوشتنەوەی بەران بە مەبەستی خواردن، نیشانەی سەرکەوتنی گەورەیە لە کاروبارەکانی ژیاندا.
شەڕەبەران لە جیهانی خەوندا بە ململانێی توندی نێوان دوو پاشا یان دوو سەرکردەی مەزن لێکدەدرێتەوە، و دەستکەوتنی سەری بەران یان بیستنی دەنگی گوراندنی بەرانەکە، بە نیشانەی بەرزبوونەوەی پایە و خواردنی ماڵی دوژمن دادەنرێت. لە بەرانبەردا، مردنی بەران لە خەودا ئاماژەیەکی نەرێنییە و وەک مەرگی خاوەنەکەی یان لەدەستدانی کەسێکی نزیک لێکدەدرێتەوە.
ئەگەر کەسێک لە خەویدا چەند بەرانێکی پێ بدرێت، ئەوا ڕەهەندێکی کاتی دەبەخشێتە خەونەکە، چونکە هەر یەک لەو بەرانانە وەک ساڵێکی تەمەن یان ساڵێکی کارکردن بۆ ئەو ئیشەی لەدەستیدایە ئەژمار دەکرێت. ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی خەونبینەکە بزانێت تا چەند لەو پلە و پایەیەی هەیەتی دەمێنێتەوە یان پڕۆژەکانی چەند دەخایەنن.
سەرچاوە : کتێبی خەونامەی ئیبن سیرین
PM:08:04:18/12/2025
ئهم بابهته 192
جار خوێنراوهتهوه