‌سەمای ڕۆح لە گوالیۆر؛ ١٠١ـەمین فیستیڤاڵی "تەنسێن" دەست پێ دەکات

وێستگە ستایل-

سەمای ڕۆح لە گوالیۆر؛ ١٠١ـەمین فیستیڤاڵی "تەنسێن" دەست پێ دەکات

 وێستگە ستایل - سۆلین عوسمان

لە شاری مێژوویی "گوالیۆر"ی هیندستان، پەردە لەسەر ١٠١ـەمین خولی فیستیڤاڵی شکۆداری "تەنسێن سامارۆ" لادرا؛ فیستیڤاڵێک کە وەک قیبلەی مۆسیقای کلاسیک دەناسرێت و ڕێز لە ڕۆح و میراتی مۆسیقژەنی ئەفسانەیی "تەنسێن" دەگرێت.

لە نزیک مەزارگەی مێژوویی "هازیرا"، ئاوازە ڕەسەنەکان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ئاسمان دەهەژێنن. گەورە مۆسیقژەنانی هیندستان و جیهان لەسەر ستەیجێک کە بە شێوازی تەلارسازیی پەرستگای "چاتوربوج" دیزاین کراوە، هونەری خۆیان نمایش دەکەن.

دەستپێکی فیستیڤاڵەکە بە نوتەی ئەفسووناویی هونەرمەندانی وەک "ئەمجەد عەلی خان" و "سانجیڤ ئەبیانکەر" بوو، هاوکات خەڵاتە بەنرخەکانی "تەنسێن" و "راجا مانسینگ" پێشکەش بە پارێزەرانی ئەم هونەرە کران.

"تەنسێن سامارۆ" تەنها کۆنسێرتێک نییە، بەڵکو بەردەوامیی زنجیرەیەکە کە سەدەی ١٦ بە ئەمڕۆ دەبەستێتەوە. ئەم فیستیڤاڵە ساڵانە توێژەران و عاشقانی هونەری باڵا لە خۆی کۆدەکاتەوە و پەیامێک دەدات کە هیندستان پابەندە بە پاراستنی ڕەسەنایەتیی مۆسیقاکەی و ناهێڵێت تۆزی فەرامۆشی لەسەر ئاوازە دێرینەکانی بنیشێت.

سەرچاوە: تایمز ئۆڤ ئیندیا، کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥.


PM:06:44:16/12/2025


ئه‌م بابه‌ته 36 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل