سیحری دەریا؛ بۆچی تەماشاکردنی شەپۆلەکان مێشک ئارام دەکاتەوە و سۆزەکان ڕێکدەخات؟
وێستگە ستایل-
سیحری دەریا؛ بۆچی تەماشاکردنی شەپۆلەکان مێشک ئارام دەکاتەوە و سۆزەکان ڕێکدەخات؟
وێستگە ستایڵ - سۆلین عوسمان
توێژینەوەیەکی نوێی دەروونناسی نهێنییەکەی ئاشکرا کرد: بۆچی مرۆڤ هەست بە کێشکردنێکی قووڵ دەکات بەرەو دیمەنی دەریا؟ وەڵامەکە لە چەمکێکدایە بە ناوی "زیهنی شین" (Blue Mind) کە باس لە سوودە دەروونی و عەقڵییەکانی ژینگەی ئاوی دەکات.
زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە تێکەڵەی "شەپۆلی ڕیتمی، ئاسۆی کراوە و فریکوێنسیی دەنگی سروشتی"، هۆرمۆنەکانی سترێس کەم دەکاتەوە و ناوەندەکانی ئارامبوونەوە لە مێشکدا چالاک دەکات. ئەو کەسانەی ڕوو لە دەریا دەکەن، باس لە هەستکردن بە ڕوونی، سەلامەتی و هاوسەنگیی سۆزداری دەکەن.
دەریا هەروەها "ئایۆنی نێگەتیڤ" بەرهەم دەهێنێت کە مێشک نوێ دەکاتەوە و میزاج باش دەکات. زۆرێک لەوانەی دڵەڕاوکێیان هەیە، دەڵێن تەماشاکردنی دەریا بیرکردنەوەکانیان هێواش دەکاتەوە و یارمەتییان دەدات لەگەڵ خودی خۆیان ئاشت ببنەوە.
ئەم حەزەی مرۆڤ بۆ ئاو ڕەگێکی مێژوویی هەیە؛ باپیرانمان بۆ مانەوە لە نزیک سەرچاوەکانی ئاو ژیاون، ئەمەش "یادەوەرییەکی پەرەسەندن"ی دروستکردووە کە ئاو بە ژیان و سەلامەتییەوە دەبەستێتەوە. دەریا تەنها ئاو نییە، بەڵکو "پەناگەیەکی دەروونییە" کە هێزێکی بێدەنگ و هاوسەنگییەکی پێویست لەم جیهانە جەنجاڵەدا بە مرۆڤ دەبەخشێت.
سەرچاوە: تیۆریی Blue Mind – توێژینەوەی دەروونناسیی دەریایی
PM:07:18:11/12/2025
ئهم بابهته 140
جار خوێنراوهتهوه