ڕەنگی ساڵی ٢٠٢٥ دیاری کرا
وێستگە ستایل-
ڕەنگی ساڵی ٢٠٢٥ دیاری کرا؛ ڕەنگی "مۆکا موس" وەک سیمبوڵی ئارامی و چێژوەرگرتن لە سروشت هەڵبژێردرا
وێستگە ستایڵ- سۆلین عوسمان
پەیمانگای جیهانی پانتۆن (Pantone) کە بەرپرسە لە دیاریکردنی ڕەنگی ساڵ، بۆ ساڵی ٢٠٢٥ ڕەنگی "Mocha Mousse" (قاوەیی کراوەی مۆکا)ی هەڵبژارد، کە ڕەنگێکی گەرم و خاکی و ئارامبەخشە.
بەپێی بەیاننامەی پانتۆن، ئەم ڕەنگە (Pantone 17-1230) هەڵبژێردراوە چونکە نوێنەرایەتی "گەرموگوڕی، خۆراکی سروشتی، و پەیوەندی بە زەوییەوە" دەکات، لە جیهانێکدا کە پڕە لە تەکنەلۆجیا و ژاوەژاو، ئەم ڕەنگە بانگهێشتە بۆ ئارامی و چێژوەرگرتن لە شتە سادەکانی وەک قاوە و کەکاو.
هەڵبژاردنی ئەم ڕەنگە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر جیهانی مۆدە، دیزاینی ناوماڵ، گرافیک دیزاین و پیشەسازییەکان بۆ ساڵی داهاتوو(٢٠٢٦)، چاوەڕوان دەکرێت ڕەنگی قاوەیی و تۆنە خاکیەکان لە جلوبەرگ و کەرەستەکانی ناوماڵدا زۆرترین بەکارهێنانیان هەبێت.
پانتۆن دەڵێت ئەم ڕەنگە پردی نێوان ڕابردوو و داهاتووە، هەستێکی کلاسیکی هەیە بەڵام مۆدێرنیشە، پێچەوانەی ڕەنگە توند و دیجیتاڵییەکانی ساڵانی پێشوو، ئەمساڵ گەڕانەوەیە بۆ سروشت.
ئەم بڕیارە لەلایەن دیزاینەرانەوە پێشوازی لێکراوە و بە گونجاو دەزانرێت بۆ ئەو دۆخە دەروونییەی جیهان پێیدا تێدەپەڕێت، کە خەڵکی بەدوای ئاسایش و ئارامیدا دەگەڕێن
PM:12:09:07/12/2025
ئهم بابهته 212
جار خوێنراوهتهوه