ئه‌ساڵه ته‌واوی وێنه‌كانی ئینستگرامه‌كه‌ی سڕیه‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری عه‌ره‌ب" ئه‌ساڵه نه‌سڕی" ته‌واوی وێنه‌كانی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام سڕیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕیكلام بۆ ئه‌لبومه تایبه‌ته‌كه‌ی بكات به‌ناوی"لحقت نفسی"
ئه‌م جۆره ڕیكلامه‌ی ئه‌ساڵه بۆ به‌رهه‌مه نوێكه‌ی وایكردوه هه‌واداره‌كانی چاوه‌ڕێی به‌رهه‌مه نوێكه‌ی بكه‌ن، سوپاسی ته‌واوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كردوه كه به‌شداریان كردوه له‌ئه‌لبونه نوێیه‌كه‌ی و هاوسه‌ره‌كه‌ی وه‌ك هاوكاری سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌م كاره‌ی ناوی بردوه.
ئه‌ساڵه له‌دایكبووی 1969 یه و به‌ڕه‌گه‌ز سوریه، تا ئێستا 3 جار هاوسه‌رگیری كردوه، له‌ته‌مه‌نی 4 ساڵیه‌وه وه‌ك گۆرانیێژی منداڵ ده‌ركه‌وتووه و یه‌كێكه له‌و خانمه هونه‌رمه‌نده عه‌ره‌بانه‌ی ده‌نگی هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه.
PM:03:55:27/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 1236
جار خوێنراوه‌ته‌وه