‌ڕیاڵ مەدرید جێگرەوەى ناچۆى دیارى کردووە

وێستگە سپۆرت-

یانەی ڕیاڵ مەدرید لەم هاوینەدا ئەنتۆنیۆ سیلڤای بەرگریکاری بەنفیکا دەخاتە نێو بژاردەکانییەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە ڕۆژنامەی ئۆک دیاریۆی ئیسپانییەوە دەستیان کەوتووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە ئەگەری ڕۆیشتنی ناچۆ فێرناندێز، سیلڤای خستۆتە کارنامەی خۆیەوە.

سیلڤا دەرچووی ئەکادیمیای بەنفیکایە و لە ساڵی ٢٠٢٢ سەرکەوت بۆ تیمى یەکەمى یانەکە و تا ساڵی ٢٠٢٧ گرێبەستی لەگەڵ یانە پورتوگالییەکە هەیە.

سیلڤا 34 یاری لەگەڵ بەنفیکا ئەنجامداوە و 4 گۆڵی تۆمارکردووە.


AM:10:51:01/04/2023


ئه‌م بابه‌ته 608 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌