‌بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی مەترسیی دوورخستنەوەی لە چامپیۆنزلیگ دەبێتەوە

وێستگە سپۆرت-

بەرشەلۆنە هەڕەشەی لێدانێکی بەهێزی لەسەرە کە لە وەرزی داهاتوودا مەترسی لەسەر داهاتووی دارایی و وەرزشی هەیە ئەگەر بە تەواوى بێ تاوان بوونى خۆینا نەسەلمێنن.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕۆژنامەی "ئیل کۆنفیدێنسال"ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی مەترسیی دوورخستنەوەی لە ڕکابەرییەکانی چامپیۆنزلیگ دەبێتەوە بۆ وەرزی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەشی دەستپاکی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا لە ٢٤ی شوباتى رابردوو وتارێکی بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا کردووە و داوای سەرجەم وردەکارییەکانی ئەو لێکۆڵینەوە یاساییانە بکات کە لە دژی بارسا کاری پێدەکرێت لە کەیسى نیگێرا.

بارسێلۆنا ڕووبەڕووی تۆمەتی گەندەڵی کارگێڕی بۆتەوە لە پێدانی بڕی حەوت ملیۆن یۆرۆ بە جێگری لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانان، ئینریکێز نێگریرا و دۆسیەکە لە ماوەی مانگی حوزەیران یەکلایی دەکرێتەوە.

ڕۆژنامە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەگەر بارسا سزا  بدرێت ئەوا مادەی ٥٠ی ڕێساکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپای پێشێل کردووە ، کە هەر یانەیەک قەدەغە دەکات هەر چالاکیەک ئەنجام بدات کە کاریگەری لەسەر ئەنجامی یارییە ناوخۆییەکان یان کیشوەرییەکەی هەبێت.

هەروەها لەم پەیڕەوەدا سزای دوورخستنەوە بۆ یەک وەرز لە پاڵەوانێتییە ئەوروپییەکان دیاری کراوە، ئەمەش دەبێتە هۆی لێکەوتەی ترسناک بۆ بەرشەلۆنە.


PM:03:13:22/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 564 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌