ڤیدیۆ.. هۆڵندا و پۆڵندا یه‌كسان بوون
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ى هۆڵندا نه‌یتوانى درێژه به ئه‌نجامه باشه‌كانى بدات و له‌گه‌ڵ پۆڵندا 2-2 یه‌كسان بوو.
له یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى نه‌یشنلیگ و له كۆمه‌ڵه‌ى چواره‌مى ئاستى ئه‌ى هۆڵندا میواندار پۆڵنداى كرد، یارییه‌كه 2-2 كۆتاییهات.
دوو گۆڵه‌كه‌ى هۆڵندا داڤى كلاسین و دۆمفرێس له‌خوله‌كه‌كانى51 و54 تۆماریان كرد و دوو گۆڵه‌كه‌ى پۆڵنداش مانى كاش و زیلینسكى له خوله‌كه‌كانى 18 و 49 تۆماریان كرد.
له یاریه‌كى تر‌ى هه‌مان كۆمه‌ڵه‌دا به‌لجیكا و وێڵز 1-1 یه‌كسان بوون.
به‌و ئه‌نجامانه خاڵه‌كانى هۆڵندا بووه حه‌وت خاڵ و له پێشه‌نگدایه و به‌لجیكاش به چوار خاڵ له پله‌ى دووه‌مدایه و پۆڵنداش به هه‌مان ڕێژه‌ى خاڵ له پله‌ى سێیه‌مدایه و وێڵزیش به یه‌ك خاڵ له پله‌ى چواره‌مدایه.
AM:12:18:12/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1964
جار خوێنراوه‌ته‌وه