ڤیدیۆ. ئه‌ڵمانیا و هه‌نگاریا یه‌كسان بوون
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ڵمانیا نه‌یتوانى شكست به هه‌نگاریا بهێنێت و ته‌نها خاڵێكى له‌و هه‌ڵبژرده‌یه وه‌رگرت.
له یارییه‌كانى جه‌وله‌ى سێیه‌مى پاڵه‌وانێتى نه‌یشنلیگ و له كۆمه‌ڵه‌ى سێی ئاستى ئه‌ى دا ئه‌ڵمانیا بووه میوانى هه‌نگاریا ، یارییه‌كه 1-1 كۆتاییهات.
گۆڵه‌كه‌ى هه‌نگاریا ناجى له‌خوله‌كى شه‌ش تۆمارى كرد و گۆڵى یه‌كسانى ئه‌ڵمانیاش جۆناس هۆفمان له خوله‌كى نۆ تۆمارى كرد.
له یارییه‌كى تر‌ى هه‌مان كۆمه‌ڵه ئینگلته‌را و ئیتاڵیا به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون.
له‌م كۆمه‌ڵه‌دا ئیتاڵیا 5 خاڵى هه‌یه و له پێشه‌نگدایه و هه‌نگاریاش چوار خاڵى هه‌یه و له پله‌ى دووه‌مدایه و ئه‌ڵمانیاش به سێ خاڵ له پله‌ى سێیه‌مدایه و ئینگلته‌راش به دوو خاڵ له دوا پله‌دایه.
AM:12:09:12/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1124
جار خوێنراوه‌ته‌وه