ڕیاڵ مه‌درید نرخی فرۆشتنی هازارد دیاری ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی نرخی فرۆشتنی ئیدین هازاردی به‌لجیكی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی دیاری ده‌كات .
هازاردی 30 ساڵ له‌وه‌ته‌ی ڕویكرده ڕیاڵ مه‌درید به‌هۆی زۆری توشبونی به پێكان نه‌یتوانیوه ئاستی پێویست پێشكه‌ش بكات و ببێته جێگه‌ی متمانه‌ی ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ر و له ئێستاشدا زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌سه‌ر كورس یه‌ده‌ك به‌سه‌ر ده‌بات.
ڕۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ڕیتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه به‌رپرسانی ڕیاڵ مه‌درید ده‌یانه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م زستانه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئه‌و یاریزانه بن و ئاماده‌شن له به‌رانبه‌ر 21 ملیۆن پاوه‌ند ئه‌و یاریزانه به‌لجیكیه بفرۆشن .
له كۆتایشدا ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێت ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌شه به خواستن له‌م زستانه ده‌ستبه‌رداری بێت ، له‌گه‌ڵ مافی فرۆشتنی هه‌میشه‌ی له هاوینی 2022.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له ئینگلته‌را یانه‌كانی ئیڤه‌رتۆن و وێستهام و نیوكاسڵ گرنگی به گواستنه‌وه‌ی هازارد ده‌ده‌ن .
PM:10:46:05/12/2021
ئه‌م بابه‌ته 3344
جار خوێنراوهتهوه