ڕایۆلا زانیارییه‌كی گرنگ له‌سه‌ر هالاند ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
مینۆ ڕایۆلای بریكاری ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بوروسیا دۆرتمۆند جه‌ختده‌كاته‌وه كه یانه ئه‌ڵمانییه‌كه نایه‌ێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌دراری تواناكانی ئه‌و گۆڵكاره‌ی بێت.
له میانه‌ی لێدوانێكیدا مینۆ بۆ پێگه‌ی سپۆرت یه‌كی ئه‌ڵمانی ڕایۆلا ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ یانه‌ی دۆرتمۆند قسه‌م كردووه له‌سه‌ر داهاتووی هالاند ،به‌لاَم مایكل زۆركی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌كه ده‌ڵێت نامانه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری ئه‌و ئه‌ستێره‌یه بین .
ڕایۆلا ده‌ڵێت: من ڕێزی بڕیاره‌كه‌ی دۆرتمۆند ده‌گرم ، به‌لاَم ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی كه ڕازیم به بڕیاره‌كه‌یان، ئه‌وان ده‌زانن كه من بۆچونم چییه.
ڕایۆلا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه جه‌نگ له نێوان من و دۆرتمۆند نییه وئێستاش په‌یوه‌ندیمان باشه.
PM:11:32:12/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 3040
جار خوێنراوه‌ته‌وه