ڤیدیۆ.. پاریس سانجێرمان بە ئەنجامێكی گەورە لە ستراسبۆرگی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
یانەی پاریس سانجێرمان بە ئەنجامێكی گەورە و4-1 شكستی بە یانەی ستراسبۆرگ هێنا .
لە یارییەكانی هەفتەی 32ی خولی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بووە میوانی ، یارییەكە 4-1 لە سودی یانە پاریسییەكە كۆتاییهات.
گۆڵەكانی پاریس سانجێرمان كیلیان مباپێ و پابلۆ سارابیا و مویس كین و پاریدیس لە خولەكەكانی 12 و 27 و45 و79 تۆماریان كرد و تاكە گۆڵەكەی ستراسبۆرگیش دیۆن ساهی لە خولەكی 63 تۆماری كرد.
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی پاریس سانجێرمان بووە 66 خاڵ ولە پلەی دووەمی ڕیزبەندی دایە.
PM:08:09:10/04/2021
ئهم بابهته 2040
جار خوێنراوهتهوه