فه‌رمی.. سه‌فین كانه‌بی ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كێشایه‌وه
وێستگە سپۆرت-
ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستی له پۆستی سهرۆكایهوتی یه‌كێتییه‌كه كێشایه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌لام حوسێنی سكرتێر و دوو ئه‌ندامی دیكه .
سه‌فین كانه‌بی له سه‌ره‌تادا وه‌كو پەیامێک بۆ ئەوانەی دەیانگوت یەکێتییەکەیان بە تاپۆ گرتووە و بوێری دەستلەکارکێشانەوەیان نییە و وتی نزیکەی 17 ساڵە لەم یەکێتییە هەورازی و نشێوی زۆرمان بینیوە، زۆر زەحمەتیمان بینیوە و شانازی بە کارەکانمان دەکەین، بەڵام شەش تا حەوت جار دەستلەکارکێشانەوەمان پێشکەشکردووە، به‌ڵام قبوڵیان نەکردووە و نەیانهێشتووە بڕۆن.
سه‌فین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌م بڕیاره بڕیاری كۆتایی و پاشكگهزبونهوهی نییه ، سوپاسی حوكمه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد كه به‌رده‌وام پاڵپشتیان بوون.
PM:06:10:02/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 1556
جار خوێنراوهتهوه