به‌رشه‌لۆنه چاوی له به‌رگریكارێكی خولی ئیتاڵییه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی چاوی له تواناكانی ئه‌لیساندرۆ باستۆنی به‌رگریكاری یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵیه.
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی كاڵچۆ میركاتۆ ئاشكرای كردووه كه كارگێری یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا هه‌وڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی باستۆنی بدات له ئینته‌رمیلانه‌وه.
ئه‌و به‌رگریكاره 21 ساڵه ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له پێكهاته‌كه‌ی كۆنتی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه به جۆرێك له وه‌رزی ئه‌مساڵ به‌شداری 28 یاری یانه‌كه‌ی كردووه و 20 یارییان له خولی ئیتاڵی بووه .
ئه‌و پێگه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه ئینته‌رمیلان له‌به‌رانبه‌ر 52 ملیۆن یۆرۆ ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری باستۆنی بێت.
PM:03:37:01/03/2021
ئه‌م بابه‌ته 3216
جار خوێنراوهتهوه