ڤیدیۆ.. بیلباو له به‌رشه‌لۆنه‌ی برده‌وه و بووه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ر
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بیلباو3-2 شكستی به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه هێنا وبووه پاڵه‌وانی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا.
له یاری كۆتایی جامی سوپه‌ری ئیسپانیا به‌رشه‌لۆنه و ئه‌تله‌تیك بیلباو ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بونه‌وه ، یارییه‌كه 3-2 له سودی بیلباو كۆتاییهات .
كاتی ئاسایی یارییه‌كه هه‌ردوو تیپ به دوو گۆڵ به‌رانبه‌ر بوون ، دوو گۆڵه‌كه‌ی به‌رشه‌لۆنه گریزمان تۆماری كرد له خوله‌كه‌كانی40 و 77 ، دوو گۆڵه‌كه‌ی بیلباویش دی ماركۆس وفیلالێری له خوله‌كه‌كانی 42 و 90 تۆماریان كرد ، به ناچاری داوه‌ری یارییه‌كه په‌نای برده به دووتایمی زیاد كرا‌و له‌خوله‌كی 94 ئینیاكی ویلیامز گۆڵی سێیه‌می بۆ بیلباو تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش به‌و ئه‌نجامه له سودی ئه‌تله‌تیك بیلباو كۆتاییهات و بۆ جاری سێیه‌م له مێژوویدا بووه پاڵه‌وان .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه له خوله‌كی 120 مێسی به‌كارتی سور كرایه ده‌ره‌وه.
AM:02:13:18/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1076
جار خوێنراوه‌ته‌وه