ڤیدیۆ.. ئارسیناڵ به ئه‌نجامێكی گه‌وره له ڕاپید ڤییه‌نای نه‌مسایی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی به ئه‌نجامی چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی ڕاپید ڤییه‌نای نه‌مسای برده‌وه.
له یارییه‌كانی جه‌وله‌ی پێنجه‌می خولی ئه‌وروپی وله كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م ئارسیناڵ میوانداری یانه‌ی ڕاپید ڤییه‌نای كرد، یارییه‌كه به چوار گۆڵ به‌رانبه‌ر گۆڵێك له سودی ئارسیناڵ كۆتاییهات.
گۆڵه‌كانی ئارسیناڵ لاكازیچت وپابلۆ ماری ونیكیتا وسیمس ڕۆی له خوله‌كه‌كانی 10 و 18 و44و 66 تۆماریان كرد و تاكه گۆڵه‌كه‌ی راپید ڤییه‌ناش كیتاغاوا له‌خوله‌كی 48 تۆماری كرد.
به‌و بردنه‌وهیه خاڵه‌كانی ئارسیناڵ بووه 15 خاڵ و به فه‌رمی سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ر كردووه ویانه‌ی ڕاپید ڤییه‌ناش خاوه‌نی شه‌ش خاڵه و له پله‌ی سێیه‌مدایه.
AM:12:53:04/12/2020
ئه‌م بابه‌ته 1056
جار خوێنراوه‌ته‌وه