ڕیاڵ مه‌درید جارێكی دیكه گورزێكی كوشنده‌ی به‌رده‌كه‌وێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید جارێكی دیكه تواناكانی دانی كارفاخالی ئیسپانی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات به‌هۆی پێكانه‌وه.
كارفاخال له ڕاهێنانه‌كانی ئه‌مڕۆی یانه‌كه‌یدا به‌شداری نه‌كردووه كه بۆ خۆ ئاماده‌كردن بوو بۆ یارییه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ویانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدش جارێكی دیكه پێكانی ئه‌و یاریزانه‌ی له ماسولكه‌كانیدا ڕاگه‌یاند.
لای خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی و نزیكی یانه‌كه باسی له‌وه‌كردووه كه ئه‌م جۆره پێكانه‌ی كارفاخال پێویستی به دوو هه‌فته‌یه هه‌یه بۆ چاكبونه‌وه
به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر زۆره كارفاخال نه‌توانێت به‌شداری یاری یانه‌كه‌ی بكات به‌رامبه‌ر ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له 12ی مانگی داهاتوو .
PM:06:58:27/11/2020
ئه‌م بابه‌ته 3128
جار خوێنراوه‌ته‌وه