ڤیدیۆ.. میلان له ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وامه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵی له ئاسته به‌رزه‌كه‌ی به‌رده‌وامه وبه سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی سپارتا براگی چیكی برده‌وه.
له جه‌وله‌ی دووه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی خولی ئه‌وروپی و له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌م یانه‌ی میلان له یاریگای خۆی میوانداری سپارتا براگی كرد ، یارییه‌كه به سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم له سودی میلان كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی میلان ئیبراهیم دیاز ورافائیل لیاو و دیۆگۆ لۆت له خوله‌كه‌كانی 24 و57 و67 تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی میلان بووه شه‌ش خاڵ وسه‌روو ڕیزبه‌ندی گروپه‌كه‌ی گرتووه .
PM:11:05:29/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 1184
جار خوێنراوه‌ته‌وه