به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت سكاڵایه‌ك تۆمار بكات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ده‌یه‌وێت سكاڵا له‌سه‌ر یاریزانێكی یانه‌ی خیتافی تۆمار بكات .
له‌و باره‌یه‌وه ئێزگه‌ی كه‌ته‌لۆنیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به نیازه سكاڵا له‌سه‌ر نیۆمی یاریزانی خیتافی تۆمار بكات پاش ئه‌وه‌ی ڕێزی ڕۆناڵد كومانی ڕاهێنه‌ری نه‌گرتوه وقسه‌ی نه‌شیاوی له كاتی یارییه‌كه‌دا پێ وتووه.
له پاش یارییه‌كه و له لێدوانێكیدا كومان باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه نیۆم رێزی نه‌گرتووه وقسه‌ی نه‌شیاوی پێی وتووه سێ جار له‌یاریه‌كه‌دا .
لای خۆشییه‌وه خۆسیه بۆردالاس ڕاهێنه‌ری خیتافی له پاش یارییه‌كه ره‌تیكرده‌وه ئه‌و یاریزانه هیچ قسه‌یه‌كی به كومان وتبێت .
AM:11:04:19/10/2020
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوه‌ته‌وه