ئۆبامیانگ دان به شتێكی گرنگ دا ده‌نێت له‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
بیر ئۆبامیانگی گابۆنی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئارسیناڵ جه‌ختده‌كاته‌وه كه له‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ستی فه‌رمی له لایه‌ن یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه پێگه‌یشتووه به‌ڵام له پێناو مانه‌وه له ئارسیناڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی ڕه‌تكردۆته‌وه.
له ماوه‌ی ڕابردوودا ئۆبامیانگ تا 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی نوێكرده‌وه به موچه‌ی هه‌فتانه‌ی 250 هه‌زار پاوه‌ند .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی گۆڵی جیهانی ئۆبامیانگ ده‌ڵێت: له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا چه‌ندین گرێبه‌ستم پێشكه‌ش كرا له نێوانیاندا یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه به‌ڵام من هه‌موویانم ڕه‌تكرده‌وه له پێناو مانه‌وه له ئارسیناڵ .
ئۆبامیانگ ده‌شڵێت له‌به‌ر دوو هۆكار مانه‌وه‌م هه‌ڵبژارد ، یه‌كه‌میان میكیل ئارتێتای ڕاهێنه‌ری یانه‌كه بوو كه بروای پێ هێنام به‌رده‌وام بم، دووه‌میان پڕۆژه‌ی داهاتووی یانه‌كه بوو.
AM:11:09:28/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 3648
جار خوێنراوه‌ته‌وه