ناوی ئه‌و دوو یاریزانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاشكرا كرا كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ناوی ئه‌و یاریزانه‌ی ئاشكرا كرد كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون .
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاشكرای كردووه كه پاش ئه‌وه‌ی زانیویانه دوو یاریزانی یانه‌كه‌یان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون ، پشكنینیان بۆ سه‌رجه‌م یاریزانان و ئه‌ندامانی یانه‌كه ئه‌نجامداوه به‌لاَم هه‌مووی نه‌رینی ده‌رچووه جگه له‌و دوویاریزانه .
یانه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئه‌و دوو یاریزانه‌ی توش بوون هه‌ریه‌كه له ڤێرسالیكۆی به‌رگریكار و ئه‌نخێل كۆریای هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ن.
له كۆتایشدا ئه‌تله‌تیكۆ باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌و دوو یاریزانه دۆخیان زۆر باشه وله ماڵه‌وه كه‌ره‌نتینه‌ن ، یاری نێوان ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و لایبزیكیش له كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت .
PM:06:14:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 1864
جار خوێنراوه‌ته‌وه