ڤیدیۆ.. مانچسته‌رسیتی له بۆرنمۆسی برده‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له نێو یاریگای خۆی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له یانه‌ی بۆرنمۆسی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 36ی خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له یاریگای ئیتیحادی تایبه‌ت به‌خۆی میوانداری یانه‌ی بۆرنمۆسی كرد . له تایمی یه‌كه‌مدا وله‌خوله‌كی شه‌ش دایڤید سێلڤا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ مانچسته‌رسیتی تۆماركرد و له‌خوله‌كی 39 شدا گابرێل خیسۆس گۆڵی دووه‌می تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 88 دایڤید برۆكس تاكه گۆڵی بۆرۆنمۆسی تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه‌یه خاڵه‌كانی مان سیتی بووه 75 خاڵ و له پله‌ی دووه‌مدایه .
PM:11:49:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه