به‌رشه‌لۆنه پلانێكی نوێ به‌كارده‌هێنێت بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێز
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی پلانێكی نوێ داده‌نێن بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ مارتینێزی ئه‌رجه‌نتینی و هێرشبه‌ری یانه‌ی ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی .
به‌رشه‌لۆنه ئاره‌زویه‌كی زۆری بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ هه‌یه وله ماوه‌ی ڕابردووش‌دا هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه چڕكردبۆوه به‌لاَم هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا گرێبه‌سته‌كه‌ی دواخست و له ئێستاشدا هه‌ردوو یانه‌كه چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی ئه‌م وه‌رزه‌ن .
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی و نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه پلانێكی نوێی داناوه بۆ گواستنه‌وه‌ی لاوتارۆ ،ثلانةكةش ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت له‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكی بێت تا ئه‌وه‌ی باری دارای تیپه‌كه‌ی ئاسایی بێته‌وه‌و بڕی 70 ملیۆن یۆرۆی ده‌سبكه‌وێت .
مۆندۆ ده‌ڵێت ئه‌و یاریزانانه‌ی كه به‌رشه‌لۆنه به نیازه بیانفرۆشێت هه‌ریه‌كه له ئۆمتیتی وراكیتیچ وڤیداڵ وتۆدۆیبۆ وموسا واجین .
له كۆتایشدا مۆندۆ باس له‌وه ده‌كا كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و 70 ملیۆن یۆرۆیه جۆنیۆر فریپۆ پێشكه‌شی ئینته‌ر بكات كه یانه‌كه زۆر ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كات .
PM:01:36:14/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 3140
جار خوێنراوه‌ته‌وه