‌ڤیدیۆ.. تۆتنهام یاری لوتكەی لە ئارسیناڵ بردەوە

وێستگە سپۆرت-

یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی سێ خاڵی قورسی لە ئارسیناڵ وەرگرت و بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێی بردەوە.

 لە یارییەكانی هەفتەی 35ی خولی یانەكانی ئینگلتەرا یانەی تۆتنهام لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی ئارسیناڵی كرد . 

لە خولەكی 16 ئەلیكساندەر لاكازێتی فەڕەنسی  گۆڵێكی بۆ ئارسیناڵ تۆماركرد ، دوای سێ خولەك هیۆنگ سۆن مین گۆڵی بەرامبەری بۆ تۆتنهام تۆماركردەوە وتایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .

لە تایمی دووەمدا و لەخولەكی 81 ئەلدێرفێرڵد گۆڵی دووەمی  بۆ تۆتنهام تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو ئەنجامە لە سودی تیپەكەی مۆرینۆ كۆتاییهات . 

بەو ئەنجامە خاڵەكانی تۆتنهام بووە 52 خاڵ و لە پلەی هەشتەمدایە ویانەی ئارسیناڵیش بە 50 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە .


PM:10:53:12/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری