بەرشەلۆنە گورزێكی كوشندەی بەركەوت
وێستگە سپۆرت-
بە ئەگەرێكی زۆر یانەی بەرشەلۆنە بۆ كۆتا دوو یاری كۆتایی وەرزی ئەمساڵ لە تواناكانی ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەكەی بێ بەش دەبێت .
شەوی ڕابردوو لە یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی بەلەدوەلید ، گریزمان دوچاری پێكان هات، كە یارییەكە بە گۆڵێكی بێ وەڵام لە سودی یانە كەتەلۆنییەكە كۆتاییهات .
لە بارەی پێكانەكەی گریزمانەوە ڕادیۆی كەتەلۆنیا باس لەوە دەكات كە ئەو یاریزانە هەستی بە ئازار كردووە لە ماسولەكانیدا و چاوەڕێ دەكرێت ئەمڕۆ پشكنینی زیاتری بۆ ئەنجام بدرێت .
ڕادیۆی كەتەلۆنیا ئاماژەی بەوەشكردووە كە بەهۆی ئەو پێكانەوە بە ئەگەرێكی زۆر گریزمان لە دوا دوو یاری یانەكەی لە وەرزی ئەمساڵی لالیگا بەرامبەر یانەكانی ئۆسەسۆنا ودیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ناتوانێت یاری بكات .
AM:11:55:12/07/2020
ئهم بابهته 4548
جار خوێنراوهتهوه