‌چاوەڕواننەكراو.. ڕیاڵ مەدرید چاوى بڕیوەتە بەرگریكارێك

وێستگە سپۆرت-

یانەى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى چاوى بڕیوەتە تواناكانى لوكاس هێرناندزى بەرگریكارى یانەى بایرن میونخى ئەڵمانى.

هێرناندز لە وەرزى یەكەمى لەگەڵ بایرن میونخ زۆربەى كاتەكانى  بەهۆى پێكانەوە بەسەر برد و ئەمەش دەنگۆى ڕۆشتنى لە یانەكەى زیاد كردووە .

لەو بارەیەوە پێگەى تۆدۆ فیچیجس ئاماژەى بەوەكردووە كە یانەى بایرن میونخ ئامادەیە گوێ لەو گرێبەستانە بگرێت كە بۆ گواستنەوەى لوكاس پێشكەشیان دەكرێت بەلاًم گرێبەستەكە دەبێت ڕازیكەر بێت.

ئەو پێگەیە باس لەوەش دەكات كە یانەى ڕیاڵ مەدرید ئارەزوویەكى زۆرى بۆ گواستنەوەى لوكاس هەیە و ئامادەیە لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا گرێبەست پێشكەشى یانە باڤارییەكە بكات. 
 


PM:09:39:01/06/2020


ئه‌م بابه‌ته 10596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری