‌وێنە.. بەرشەلۆنە دەستبەردارى شەش یاریزانى تیپەكەى دەبێت

وێستگە سپۆرت-

یانەى بەرشەلۆنە ئامادەیە لە گواستنەوەكانى ئەم هاوینەدا دەستبەردارى شەش یاریزانى تیپەكەى بێت لە پێناو ئەنجامدانى گرێبەستى نوێ .

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوەكردووە كە بەرپرسانى یانەى بەرشەلۆنە دەیانەوێت دەستبەردارى شەش یاریزانى تیپەكەیان بن لە پێناو ئەنجامدانى گرێبەست لەگەڵ هەریەكە لە لاوتارۆ مارتینێزى هێرشبەرى ئینتەرمیلان و پیانیچى یاریزانى یۆڤانتۆس.

ئەو ڕۆژنامەیە دەشڵێت ئەو یاریزانانە بریتین لەڤیداڵ وسیمیدۆ وجۆنیۆر فریپۆ و تۆدیبۆ وموسا واگى وڕافینا .

لە كۆتایشدا مۆندۆ دەڵێت بەرشەلۆنە دەیەوێت لە فرۆشتنى ئەم شەش یاریزانە 100 ملیۆن یۆرۆى دەسبكەوێت.
 


AM:11:10:27/05/2020


ئه‌م بابه‌ته 16488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌