یاريزانێكى پاریس سانجێرمان هەواڵێكى گرنگ لە بارەى نیمار و مباپێوە بڵاو دەكاتەوە
وێستگە سپۆرت-
پابلۆ سارابیاى ئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان جەختدەكاتەوە كە نیمار و مباپێ هەست بە بێزاى ئەكەن لەو پڕوپاگەندانەى لەسەریان بڵاو دەبێتەوە.
ماوەیەكى زۆرە بەردەوام باس لە ڕۆشتنى مباپێ و نیمار دەكەن لە ڕیزەكانى یانەى پاریس سانجێرمان .
لە میانەى لێدوانێكیدا سارابیاى ئەستێرەى یانەى پاریس سانجێرمان دەڵێت: نیمار و مباپێ زۆر بەو هەواڵانە نیگەرانن كەلەبارەى ڕۆشتنیان لە یانەكە لەسەریان بڵاو دەكرێتەوە و هیچ كات لەگەڵ هیچ یاریزانێكى تیپەكە باسى ڕۆشتنیان نەكردووە .
ئەم هەواڵە لە كاتێكدایە كە بەردەوام ناوى نیمار بە گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە دەبەسترێتەوە وناوى مباپێیش بە چوون بۆ یانەى ڕیاڵ مەدرید.
PM:05:25:11/04/2020
ئهم بابهته 5800
جار خوێنراوهتهوه