دراوسێیەكى ماڵەكەى زیدان دان بە شتێكى چاوڕواننەكراو دەنێت لەسەر ئەو ڕاهێنەرە
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەى سپۆرتى كەتەلۆنى لە ڕێگەى دراوسێیەكى ماڵەكەى زیدانەوە جەختدەكاتەوە كە ئەو ڕاهێنەرى یانەى شاهانە كەرەنتینەى شكاندووە و لە ماڵ هاتۆتە دەرەوە .
بەهۆى ئەوەى لە 12ى ئەم مانگە یاریزانێكى تیپى باسكەى ڕیاڵ مەدرید توشى ڤایرۆسى كۆرۆنا بوو ، بڕیاردرا سەرجەم یاریزانەكانى تۆپى باسكە و تۆپی پێی یانەكەش كەرەنتینە بكرین ولە ماڵ بمێننەوە .
ڕۆژنامەى سپۆرت باس لەوە دەكات كە دراوسێیەكى ماڵەكەى زیدان دانى بەوەدا ناوە كە زیدان دواى چەند رۆژێك لە بڕیارى كەرەنتینەكردنیان لەگەڵ خانەوادەكەى ماڵەوەیان جێهێشتووە بە دیارى كراوى ڕۆژى 14-یان 15ى مانگى سێ .
لە كۆتایشدا ڕۆژنامەكە دەڵێت هەر زیدان نییە یاساكانى شكاندووە ، بەڵكو گاریس بێڵیش چووە بۆ یارى گۆڵف.
PM:02:06:31/03/2020
ئهم بابهته 21932
جار خوێنراوهتهوه