ناوی ڕیاڵ مه‌درید به ئه‌ستێره‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌وه ده‌به‌سترێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ریاڵ مه‌دریدی ئیسپانی ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی فیران تۆرێسی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی ڤالێسنیای ئیسپانی ده‌كات .
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی یانه‌ی شاهانه باس له ئاره‌زووه‌كانی به‌رپرسانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی فیران تۆرێسی ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی .
له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا ڕۆژنامه‌ی میره‌ر هه‌واڵێكی له‌سه‌ر گرنگیدانه‌كانی لیڤه‌رپوڵ به‌و یاریزانه بڵاوكردۆته‌وه‌و هاوشێوه‌ی ریاڵ مه‌درید و لیڤه‌رپوڵ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ش گرنگی به گواستنه‌وه‌ی ده‌دات .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه یانه‌ی شاهانه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا هاوشێوه‌ی ڕكابه‌ره‌كانی هه‌وڵی جدی ده‌دات بۆ گواستنه‌وه‌ی فیران تۆرێس كه گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڤالێسینا له هاوینی 2021 كۆتایی دێت .
AM:11:55:29/03/2020
ئه‌م بابه‌ته 7868
جار خوێنراوه‌ته‌وه