داهاتووی گریزمان یەكلایی دەبێتەوە
وێستگە سپۆرت-
ڕۆژنامەیەكی فەڕەنسی داهاتووی ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی وئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە یەكلای دەكاتەوە
ماوەیەكە زۆرێك لە رۆژنامەكانی ئەوروپا باس لە داهاتووی گریزمان دەكەن و جەختدەكەنەوە كە ئەو یاریزانە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵ یانە كەتەلۆنییەكە جێدەهێڵێت .
لە نوێترین هەواڵیدا رۆژنامەی لی 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرشەلۆنە هیچ نیازێكی نییە بۆ دەستبەرداربون لە تواناكانی گریزمان لە گواستنەوەكانی ئەم هاوینەدا بێگومان بۆ وەرزی داهاتوو لە پلانەكانیدایە وهەموو ئەو هەواڵانەش ڕەتدەكەنەوە كە باس لە فرۆشتنی دەكرێت.
PM:10:11:27/03/2020
ئهم بابهته 8356
جار خوێنراوهتهوه