‌هێرشبەرێكى زۆر چاوەڕواننەكراو نزیكە لە بەرشەلۆنەوە

وێستگە سپۆرت-

پاش ئەوەى یەكێتى تۆپى پێی ئیسانیا لە بەیاننامەیەكى فەرمیدا رێگەى بەرشەلۆنەدا كە هێرشبەرێك بۆ شوێنى عوسمان دیمبیلى بگوازێتەوە ، لە ئێستادا ناوى هێرشبەرێكى زۆر چاوەڕواننەكراو پەیوەست كراوە بە یانە كەتەلۆنییەكەوە .

رۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆى كەتەلۆنى ئاماژەى بەوە كردووە یەكێتى تۆپى پێی ئیسپانیا بە فەرمى وەلآمى داواكەى بەرشەلۆنەیان دایەوەو لە بەرئەوەى عوسمان دیمبیلى بۆ ماوەى شەش مانگ بەهۆى پێكانەوە دووركەوتۆتەوە ، یانە كەتەلۆنییەكە بۆى هەیە لە ماوەى 15 رۆژدا گرێبەست لەگەڵ جێگرەوەكەى واژووبكات .

مۆندۆ باس لەوە دەكات كە مارتن بریسویتى دانیماركى و هێرشبەرى یانەى لیگانێس نزیكترین پاڵێوراوە بۆ جێگرتنەوەى عوسمان دیمبیلى .

مۆندۆ ئاماژەى بەوەشكردووە كە ئەو یاریزانە لە مانگى یەكى 2019 لە یانەى میڵدزبڕەوە بە خواستن ڕویكردە یانەى لیگانێس وبەهۆى ئەو ئاستە بەرزەشەوە كە پێشكەشى كرد لە هاوینى ئەمساڵ لیگانێس بە پێنج ملیۆن یۆرۆ بە یەكجارى گواستیەوە ریزەكانى. 
 


PM:02:28:17/02/2020


ئه‌م بابه‌ته 26120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌