لە كۆتایدا راهێنەرەكەی ڤالێنسیا لەسەر گرێبەستی بەرشەلۆنە لەگەڵ مۆرینۆ هاتە دەنگ
وێستگە سپۆرت-
ئەلبێرت سیلادێسی راهێنەری یانەی ڤالێنسیا جەختدەكاتەوە كە یانەی بەرشەلۆنە گفتووگۆی لەگەڵ یانەكەمان كردووە بۆ گواستنەوەی مۆرینۆ .
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پێش یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی لیونیسا لە قۆناغی 16ی جامی شا سیلادێسی راهێنەری یانەی ڤالێنسیا دەڵێت : بەڵێ بێگومان یانەی بەرشەلۆنە گفووگۆی لەگەڵ یانەكەمان كردووە بۆ گواستنەوەی مۆرینهۆ و چاوەڕێ دەكەین بزانین لە چەند كاتژمێری داهاتوودا چی روودەدات .
راهێنەرەكەی ڤالێنسیا دەشڵێت: ئەمڕۆ مۆرینۆ لە شاری بەرشەلۆنە بووە بە مەبەستی چارەسەری پێكانەكەی .
لە كۆتایشدا سیلادێس وتی: جێگەی خۆشحاڵیە یانەیەكی گەورەی وەكو بەرشەلۆنە گرنگی بە مۆرینۆ بدات ، ئەو یاریزانێكی جیاوازە بۆیە گرنگی پێدەدرێت .
PM:08:09:28/01/2020
ئهم بابهته 12060
جار خوێنراوهتهوه