‌زیدان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی گرنگی ئەنجامدا

وێستگە سپۆرت-

زەینەدین زیدانی فەڕەنسی وراهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید  باس لە دۆخی یاریزانە پیكراوەكانی دەكات پێش  رووبەڕووبونەوەی یانەی ریاڵ زاراگۆزا لە قۆناغی 16ی جامی شایی ئیسپانیا كە بڕیارە سبەی شەو كاتژمێر 11 بەڕێوەبچێت .

پێش رووبەرووبونەوەی یانەكەی لەگەڵ یانەی ریاڵ زاراگۆزا زیدان وتی: یارییەكەی قورس وئاڵۆز چاوەرێمان دەكات بەرامبەر زاراگۆزا ،ئەو تیپە لە ئێستادا دۆخی باشە لە خولی پلە دووی ئیسپانیا .

زیدان وتیشی : بیرتان دەخەمەوە كە ئامانجی ئێمە بردنەوەی هەموو یاریەكانە و چاومان لە ئەنجامێكی باشە لە یارییەكەی سبەینێمان .

زیدان وتیشی ئەوەی كە درێسی ریاڵ مەدریدی لەبەر كرد دەبێت بزانێت هەموو یارییەك گرنگە وجامی شاش یەكێكە لە پاڵەوانێتییە گرنگەكان .

لەسەر گاریس بێڵ زیدان وتی: چاوەڕێ دەكەین بزانین سبەی دەتوانێت یاری بكات یاخود نا .

زیدان باسی لە هازارد كرد و دڵی هاندەرانی خۆش كرد و ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو یاریزانە بەلجیكیە ویاریزانە پێكراوەكانی تریش نزیكن لە گەڕانەوە بۆ یارییەكانی یانەكە ولە ئێستادا لەسەر چیمەنی یاریگا مەشق دەكەن .


PM:04:15:28/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 11236 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری