‌ئەبیداڵ هەواڵێكی گرنگ رەتدەكاتەوە

وێستگە سپۆرت-

ئەریك ئەبیداڵی فەڕەنسی وبەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە رەتیدەكاتەوە لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس گفتووگۆی گرێبەستی ئاڵوگۆڕكاریان كرد بێت لە نێوان راكیتیچ وبێرناردسكی دا .

لە ماوەی رابردوودا چەندین رۆژنامە ئاماژەیان بەوە كرد كە بەرشەلۆنە ویۆڤانتۆس گرێبەستێكی ئاڵوگۆڕكاری ئەنجام دەدەن بە گواستنەوەی راكیتیچ بۆ خانمە پیرەكە وهاتنی بێرناردسكی ياخود ئيمرى كان بۆ بەرشەلۆنە .

پێگەی كاڵچۆ میركاتۆ ئاماژەی بەوە كردووە كە ئەبیداڵی بەرێوەبەری وەرزشی یانەكە بە هەموو شێوەیەك ئەو هەواڵەی رەتكردۆتەوەو ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەكەیان گرنگی بە تواناكانی بێرناردسكی و ئيمى كان  نادات .


PM:02:03:27/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 8456 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری