‌بەرشەلۆنە نزیكە لە راگەیاندنی یەكەم گرێبەستی زستانە

وێستگە سپۆرت-

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی نزیكە لە راگەیاندنی یەكەم گرێبەستی زستانە بە گواستنەوەی ماتیۆس فێرناندزی ئەستێرەی یانەی پالمێراسی بەڕازیلی.

لەو بارەیەوە رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كەتەلۆنی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەی پالمیراسی بەڕازیلی گەیشتونەتە رێكەوتن بۆ گواستنەوەی ماتیۆس فێرناندزی ئەستێرەی لاوی هێڵی ناوەندی ئەو یانەیە .

مۆندۆ باس لەوەش دەكات كە بەرامبەر 11 ملیۆن یۆرۆ بەرشەلۆنە فێرناندزی 21 ساڵ دەگوازێتەوە یانەكەی لەگەڵ دوو ملیۆنی تر وەكو پاداشت لە ئەگەری پێشكەشكردنی ئاستی بەرزدا .

چاوەڕێ دەكرێت لە نزیكترین كاتدا یانەی بەرشەلۆنە گرێبەستەكە رابگەیەنێت .


PM:09:59:23/01/2020


ئه‌م بابه‌ته 16300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌